سەنا بەرزنجی خانمە گۆرانیبێژی لاوی دەنگ خۆش دەگەڕێتەوە بۆ لای هەوادارانی و لە پەیامێکدا دەڵێت" چاوەڕوانم بن".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەنا بەرزنجی لە پەیامێکدا نووسیوویەتی "ئامانجی ژیانت بناسە. پلانی باشی بۆ دابنێ. ھەوڵێ باشی بۆ بە."
هەروەها دەشڵێت " دوای ۲ ساڵ ئەگەرێمەوە لاتان سپاس کە چاوەرێتان کردین. چاوتان لەسەر پەیجەکەم بێت بە سورپرایزی جیاواز دێمەوە"
کچە گۆرانیبێژی لاو، سەنا بەرزنجی کە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری بۆ خۆی پەیداکردووە، سەرەتای کاری هونەری بە لاسیکردنەوەی هونەرمەندانی بەناوبانگ دەستیپێکردووە، دواتر بە یارمەتی نەوید زەردی هونەرمەندی لاو رێچکەی خۆی کردۆتەوەو چەند گۆرانییەکی تۆمار کردووە کە بۆتە مایەی سەرنجی بینەرانی.
سەنا بەرزنجی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ئێستا لەدەرەوەی وڵات دەژی و ناوبەناو سەردانی کوردستان دەکاتەوە.