گۆرانیبێژی لاوی کورد شاباز زەمانی لە ڕۆژی لەدایکبوونی تووشی ڕووداوێکی نەخوازراو دەبێت.
شاباز زەمانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات گرتەیەکی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە وەک دەردەکەوێت لەلایەن چەند هاوڕێیەکیەوە ئاهەنگی لەدایکبوونی بۆڕێکخراوە، لە ئاهەنگەکەدا شاباز بەهۆی بەرکەوتنی پرشگی ئاگر دەست و قۆڵی بەسووکی دەسوتێت.
نابراو ڕایگەیاندوە، کە لەئێستادا تەندروستی باشە و سوپاسی هەموولایەک دەکات، ڕاشیگەیاندووە" کە تەنها دەست و قۆڵم سووتاوە ئازاری زۆرە، بەڵام ئیتر ژیانە هەموو شتێکی تیا ڕوو ئەدات".
شاباز زەمانی ساڵی 1990 لە سلێمانی لەدایك بووە، ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەند كلیپێكە پێشتر زیاتر لە شەوە ئاھەنگ و کۆنسێرتەکان بەرھەمە ھونەرییەکانی پێشکەش دەکرد.