ئەكتەری بەناوبانگی كۆمیدی رامز جەلال لەسەر كێشەكەی خۆی نێوان هونەرمەندی میسری ئاسار حەكیم دێتە دەنگ.
رامز جەلال كە لەیەكێك لە ئەڵقەكانی پرۆگرامی كۆمیدی (رامز قرش البحر) میوانداری ئاسار حەكیمی كردووە كە بڕیارە لە مانگی ڕەمەزاندا پەخش بكرێت.
پرۆگرامەكە برتییە لە ترساندنی هونەرمەندان ئەویش بە بانگهێشت كردنیان بە ناوی پرۆگرامەكەوە دواتر ترساندن بەوەی كە قرشێك خەریكە بیانخوات.
ئاسار حەكیم دوای ئەوەی ئەم ڕوداوەی بەسەر دێت، بڕیار دەدات دوای یاسایی دژی ستافی پرۆگرامەكە بەرزبكاتەوە،" ئاماژە بەوەش دەكات كە رامز جەلال لەكایت پرۆگرامەكەدا دەستی بۆ بردووە.
لەوەڵامی ئەم قسانەدا ڕامز دەڵێت "من لە پرۆگرامەكەدا دەستم بۆ هەیفا نەبرد، ئێستا دەست بۆ ئاسار حەكیم دەبەم".
ئەو ئەكتەرە میسرییە باس لەوە دەكات كە ئاسار حەكیم دوای پارەیەكی زۆری كردووە بەڵام كە دواكەی جێبەجێ نەكراوە ئەم بەزمەی ناوتەوە، ئەمەش بە گرتەیەكی ڤیدیۆی لەلایەن ستافی بەرنامەكەوە بڵاوكراوەتەوە.