خانمە گۆرانیبێژ سەیران عوسمان کە چەند گۆرانییەکی هەیە لەگەڵ کوڕی گۆرانیبێژ (عەزیز وەیسی) چووە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە.
هونەرمەندی ناسراوی کورد عەزیز وەیسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ستۆری ئینستاگرام ئاهەنگی مارەبڕینی سەیران و سەهەندی کوڕی لەسەر دەستوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.
سەیران عوسمان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە دانیشتوی شاری هەڵەبجەیە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستی پێکرد، دواتر بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەری کرد.