خانمە نمایشکار و کچە مۆدێلی کورد شەبنەم بارانی، جیاواز دەردەکەوێت و تەواو خۆی لاوازکردۆتەوەو لەشولاری رێککردۆتەوە.
شەبنام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە جێی باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بینەرەکانی تووشی شۆک کردووە. بەتایبەتی کە خۆی لاواز کردووە.
شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.