وێنە.. کایلی جێنەر لەکەناری دەریا دەرکەوت

خووشکە بچووکەکەی کیم کاردشیان، کایلی جێنەر لە رێگای چەند وێنەیەکی بەهارانەوە لە کەناری دەریا دەردەکەوێت.

کیلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بەهارانەی خۆی بڵاوکردۆتەوە لە ماوەیەکی کەمدا بەدەیان هەزار هەواداری بینەری بوون.

کایلی کە خووشکە بچووکی کیم کاردشیانە، کاری فاسیۆنی دەکات، هاوکات سەرقاڵی بزنسە لە بواری مودێلداو بە یەکێک لەو بزانسهومێنە دەوڵەمەندەکان دادەنرێت کە لە ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ دا زۆرترین قازانجی کردووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە ستایڵێکی نوێی هاوینەوە بڵاوکردۆتەوە و بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
 
کایلی جێنەر چ لە رووی سامانەوەو، چ لەرووی نمایشکردنی جەستەیەوە، خەریکە شوێنی کاردشیانی خووشکە گەورەی دەگرێتەوە.

کایلی کە کۆتایی دوو ساڵ لەمەوبەر یەکەم منداڵی بوو، هەوادارانی زۆر بەوە سەرسامن کە لەماوەیەکی کەمدا رێکوپیکی و باریکی جەستەیی بۆ گەڕاوەتەوەو جوانی لەشولاری بۆتە جێگای سەرنجی هەوادارانی.

کایلی خوشکە بچوکی  " کیم"ە و لەدایکبووی لوس ئەنجلسە ساڵێ ١٩٩٧ و ٢٤ ساڵە، بەرزی ١٦٨ سم، کێشی ٥٨ کیلۆیە، هاوڕێی ترافیس سکوتەو مناڵێکیان هەیە.

کایلی نمایشکاری مۆدەیە، هەروەها ئەکتەر و نوسەرو دیزاینەری جلوبەرگ و سەرمایەدارەو خاوەن براندی بۆن و جلوبەرگە.




PM:08:34:04/06/2021