خانمە پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ڕووداو ڕۆژان ئەبوبەکر شووی کرد.
لەڕێگەی ستۆری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە، وەک دەردەکەوێت ڕۆژان ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و ئەڵقەی دەستگیرانداری دەگۆڕێتەوە.
رۆژان ئەبوبەكر ساڵی 1987 لە شاری سلێمانی لەدایك بووە، دەرچووی بەشی راگەیاندنی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانییە، ساڵی 2011 لە میدیای نووسراودا دەستی بەكاری راگەیاندن كردووە، ماوەیەك لە كەناڵی NRT پێشكەشكاری پرۆگرامێكی هونەری بووە، لە سەرەتای دامەزراندنی رووداوەوە وەك پێشكەشكار و پرۆدیوسەر دەستبەكار بووە، لە ئێستاشدا یەکێکە لە خانمە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی ڕووداو.