ڤیدیۆیەکی نوێی بەیان عوسمان ( وەنەوشە ) بڵاوکرایەوە

خانمه‌ ئه‌كته‌ری كورد، بەیان عوسمان  نوێترین ڤیدیۆی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بلاوکردەوە. 

به‌یان، له‌ هەژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)  نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردوەتەوە، کە بەشێوازێكی زۆر سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە.

ئەو خانمە ئەکتەرە، چەند ساڵێکە لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".



PM:04:43:26/06/2021