پۆبی وماك كۆچی دوایی كرد

ئەستێریە بەناوبانگی ئەمریكی پۆپی وماك لە تەمەنی 70 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ماڵپەڕی Rolling Stone ئەمریكی مردنی ئەستێرەی بەناوبانگی سۆلی ئەمریكی پۆپی وماكی ڕاگەیاند بێ ئەوەی هۆكاری مردنەكەی ئاشكرا بكات.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە ئەو ئەستێرەیە چەند ساڵێك لەمەوبەر دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی كۆڵۆن بووە، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشییەكە چاكبۆتەوە، بەڵام بەم دواییانە نیشانەكانی توشبوون بە زەهایمەری تێدا دەركەوتووە.




PM:02:24:29/06/2014