ڤیدیۆ و وێنە.. شاناز زاهیر بەشێوەیەکی زۆر جیاواز و تایبەت دەردەکەوێتەوە

خانمە گۆرانیبێژ شاناز زاهیر سەرلەنوێ بەشێوەیەکی زۆر جیاواز و تایبەت دەرکەوتەوە. 

لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوێترین گرتە ڤیدیۆ و وێنەی خانمە گۆرانیبێژی ناسراو شاناز زاهیر بڵاوکرایەوە و دەبێتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی. 

لۆکە زاھیر خانمە گۆرانیبێژێکی  کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لە‌سە‌ر دە‌ستی ھونە‌رمە‌ند ھەڵکەوت زاھیر  ھاتۆتە ناو دنیای ھونە‌ر و بە یە‌کێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادە‌نرێت.لە مناڵیە‌وە خولیای ھونە‌ری  بووە‌. دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دە‌ست بە‌ یەکەمین کارە‌کانی دە‌کات. یە‌کە‌مین بە‌رھە‌می خۆی وە‌ک کلیپ بڵاو دە‌کاتە‌وە بە‌ناوی (ترس) یە‌کێکە لە گۆرانی ناو ئە‌لبومی (sms) کە لەساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە. پێشوازیە‌کی زۆری لێکرا،لە‌ ساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھە‌ڵبژێردرا لە‌ ھە‌مان ساڵدا دوو ئە‌لبومی بڵاو کردووە‌و خاوە‌نی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانییە.

لە‌چە‌ندین سرودی نیشتمانی بە‌شداریووە‌و وە‌ک سرودی (بۆ کوردستان) بە ھاوبە‌شی چە‌ند ھونە‌رمە‌ندێک وە‌ک (پە‌یوە‌ند جاف، عە‌بدول قە‌ھار زاخۆیی، مۆنیکا، و میرا) ھە‌روە‌ھا سرودی سە‌ربە‌خۆبوون پە‌یامێکی گرنگ بوو بانگە‌وازی بۆ یە‌ک. ڕێزی ناو گە‌ل و سە‌ربە‌خۆبوونی کوردستان ھە‌روە‌ھا سرودی نۆێبوونە‌وە‌و سرودی (ھە‌ماوە‌ند) ئە‌مانە ھە‌مووی.



PM:07:05:17/07/2021