هەیفا لە ڕەمەزاندا چی دەكات؟

هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی هەیفا وەهبی باس لە ژیانی دەكات لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا و دەڵێت لە گۆرانی وتن دوردەكەومەوە.
هەیفا وەهبی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئیلاف دەڵێت " لە ڕەمەزاندا من عاشقی خواردنی كونافەم، بەجۆڕێك هاوڕێكانم ناویان ناوم مرۆڤی كونافە، چونكە دوای بەربانگ كردنەوە زۆر دەیخۆم".
ئەو هونەرەمەندە ئاماژە بەوەش دەكات كە لەم مانگەدا لە هیچ بەهیچ شێوەیەك بەشداری ئاهەنگ و پرۆگرامێك ناكات كە گۆرانی وتنی تێدابێت، چونكە دەیەوێت هەموو كاتی خۆی بۆ جێبەجێكردنی فەریزە ئاینییەكان تەرخان بكات.
هەر لەم مانگەدا هەیفا چەند جارێك سەردانی گەڕەكی حسێنیەكان دەكات و چەند جارێكیش لە ڕەمەزاندا نانی پارشێو لەگەڵ هاوڕێكانیدا لەو گەڕەكە دەخوات.





PM:04:40:30/06/2014