هونەرمەندی ناسراوی عێراقی عەلی سالم، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری بەغداد گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (ئەل-خەلیج)، ئەمڕۆ پێنج شەممە گۆرانیبێژی بەناوبانگی عێراقی عەلی سالم بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی مێشک لە تەمەنی ٥٠ ساڵی لە شاری بەغداد کۆچی دوایی کرد.
عەلی سالم بە یەکێک لە گۆارنیبێژە رۆشنبیرەکانی عێراق دادەنرێت و لە گۆرانیەکانیدا زیاتر گرنگی بە شێوازی گۆرانی عێراقی دەدا و بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە لە چەندین دانیشتنی هونەرمەند و ئاوازدانەرە کۆچکردوەکاندا بەشداری کردوە، جگە لە گۆرانی وتن عود ژەنێکی بەتوانا بوو.