یاریزانێكی هەڵبژاردەی جەزائیر ئەو پارەیە ڕەتدەكاتەوە كە ئەحلام بەنیازە وەك دیاری بیبەخشێتە یاریزانەكان.
ئیسلام سلێمانی یاریزانی هەڵبژاردەی جەزائیر ئەو 10 هەزار دۆلارە ڕەتدەكاتەوە كە بڕیاربوو ئەحلام بیبەخشێتە ئەو یاریزانانە جەزائیریانەی لە یاریاكانی مۆندیالدا گۆڵیان تۆمار كردووە.
سلێمانی لە پۆستێكیدا لەسەر پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك نوسیوێتی "سەوزەكان پێویستیان بە پارەی هیچ كەسێك نییە، براكانمان لە غەزەی فەلەستین زۆر زیاتر پێویستیانە".
پێشتر ئەحلام بڕیاریدابوو هەر یاریزانێكی جەزائیری گۆڵێك تۆمار بكات بڕی 10 هەزار دۆلاری پێدەبەخشێت، هەروەها گەر جەزائیر جامەكەشی بەدەست بهێنایە، ئەوا تۆپێكی بە ئەڵماس ڕوپۆشكراوی پێشكەش دەكردن.