هونەرمەندی ناسراوی باشوری کوردستان زەکەریان عەبدوڵا کە ماوەیەکە دوور کەوتۆتەوە لە کاری هونەری و بەکەمی لە میدیاکان دەردەکەوێت، وێنەیەکی نوێی بڵاوبۆتەوە بە تەواوی گٶڕدراوە.
وێنەیەکی زەکەریا عەبدوڵا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوبۆتەوە کە بەتەواوی شێوەی گۆڕدراوە و چوونە ساڵی پێوە دیارە.
زەکەریا عەبدوڵا خەڵکی ھەولێرە، لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری ھونەری کردووە، لە ساڵی 1997دا یەکەمین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو کردووەتەوە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، جگە لەو ئاهەنگەی بۆ بۆنەی ریفراندۆمە لە یاریگای فەرەنسۆ حەریری سازیکرد، نزیکەی 8 ساڵە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە.