شاناز زاهیر گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ کۆمپانیاکەی نەڤید زەردی هەڵوەشاندەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ شاناز زاهیر ڕایدەگەیەنێت" گرێبەستی کارکردنم لەگەڵ کۆمپانیا هونەرییەکەی نەڤید زەردی گۆرانیبێژدا هەڵوەشاندەوە". 

شاناز زاهیر لە پۆستێکیدا لە ستۆری هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئینستاگرام ئاماژەی بەوەکردووە" گرێبەستی کارکردنم لەگەڵ "NZ Production" کە کۆمپانیای نەڤید زەردی گۆرانیبێژە کۆتایی پێهێنا، بەمەبستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەش هەشت گۆرانی ئەلبومەکەم لە نەڤید کڕیوەتەوە، واتە ئێستا گۆرانییەکان بوون بە موڵکی خۆم، سوپاسی کۆمپانیاکەش دەکەم کە پێشنیاری کارکردنیان بۆ کردم و چەند کارێکمان پێکەوە کردووە".

شاناز زاھیر کە پێشتر بە لۆکە زاهیر ناسرا بوو، خانمە گۆرانیبێژێکی  کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لە‌سە‌ر دە‌ستی ھونە‌رمە‌ند ھەڵکەوت زاھیر  ھاتۆتە ناو دنیای ھونە‌ر و بە یە‌کێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادە‌نرێت.لە مناڵیە‌وە خولیای ھونە‌ری  بووە‌. دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دە‌ست بە‌ یەکەمین کارە‌کانی دە‌کات. یە‌کە‌مین بە‌رھە‌می خۆی وە‌ک کلیپ بڵاو دە‌کاتە‌وە بە‌ناوی (ترس) یە‌کێکە لە گۆرانی ناو ئە‌لبومی (sms) کە لەساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە. پێشوازیە‌کی زۆری لێکرا،لە‌ ساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھە‌ڵبژێردرا لە‌ ھە‌مان ساڵدا دوو ئە‌لبومی بڵاو کردووە‌و خاوە‌نی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانییە.

لە‌چە‌ندین سرودی نیشتمانی بە‌شداریووە‌و وە‌ک سرودی (بۆ کوردستان) بە ھاوبە‌شی چە‌ند ھونە‌رمە‌ندێک وە‌ک (پە‌یوە‌ند جاف، عە‌بدول قە‌ھار زاخۆیی، مۆنیکا، و میرا) ھە‌روە‌ھا سرودی سە‌ربە‌خۆبوون پە‌یامێکی گرنگ بوو بانگە‌وازی بۆ یە‌ک. ڕێزی ناو گە‌ل و سە‌ربە‌خۆبوونی کوردستان ھە‌روە‌ھا سرودی نۆێبوونە‌وە‌و سرودی (ھە‌ماوە‌ند) ئە‌مانە ھە‌مووی.



PM:06:06:03/09/2021