بەڤیدیۆ...ئەنجلینا جولی ئالودەی ماددەی هۆشبەر بووە

ماڵپەڕێكی بەناوبانگی ئەمریكی ئابڕوچونێكی ئەستێرەی هۆلیود ئەنجلینا جولی بڵاودەكاتەوە.
ماڵپەڕی زە ئینكوایری ئەمریكی كە بەردەوام هەواڵی ئابڕو چونی هونەرمەندان بڵاودەكاتەوە، گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوكردۆتەوە كە دەیسەلمێنێت ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی ئالودەی ماددە هۆشبەرەكان بووە لە كۆتای ساڵی نەوەدەكانی سەدەری ڕابردوودا.
بەپێی هاوڵی ماڵپەڕەكە فرانكین مایەری بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان، دانی بەوەدا ناوە كە هیرۆیین و كۆكاینی بە ئەنجلینا جولی فرۆشتووە، لە شاری منتاهن، هەروەها چەند جارێكیش داواكاری تایبەتی ناردووە بۆ شوێنی ینشتەجێ بونەكەی.
ئەو بازرگانە باس لەوەش دەكات كە جولی چەندین نهێنی ژیانی خۆی بۆ باس كردووە، كە نایتوانیەوە بۆ براد بیتی دەستگیران و باوكی منداڵەكانی باس بكات.





PM:02:20:05/07/2014