خانمە هونەرمەندێکی ناسراو بە سوپرایزێک هەموان تووشی شۆک دەکات

خانمە هونەرمەندی میسری ئیلهام شاهین بە سوپرایزی بەخشینی هەموو ئەندامانی لەشی دوا کۆچکردنی راگەیاند.

ئیلهام شاهین لە بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی MBC، وتی " دەمێکە لە وەسێتنامەکەمدا نووسیوومە کە کۆی ئەندامەکانی لەشم دوای مردنم دەبەخشم و بە خێزانەکەشم راگەیاندووە".

شاهین دەڵێت " دوای مردن جەستە هیچ سوودێكی نییە، لەبەرئەوە پێویستە کەسانێکی تر کە لەژیاندا ماون سوودی لێ ببینن".

هەروەها دەشڵێت، هیچ رێگرنیم کە خوێندکارانی پزیشکی سوود لە جەستەم وەربگرن وەک پرسێکی زانستی.





PM:09:47:03/10/2021