وێنە.. ئەنجلینا جولی بەچەند ستایڵێکەوە لەچەند کاتێکی جیاوازدا دەردەکەوێت

ئەنجلینا جۆلی ئەکتەری ناسراوی هۆلیود و باڵوێزی ئاشتی و کاری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەرێگای چەند وێنەیەکەوە کە لەچەند کاتێکی جیاوازدا گرتوونی بە شێوەی جیاواز دەردەکەوێت و ئەمەش دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی. 

ئەنجیلینا جولی ساڵی ١٩٧٥ لەدایكبووە، ئەكتەرێكی بەناوبانگی هۆڵیوودە كە سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی وەرگرتووە و یەكجار ئۆسكاری وەرگرتووە، ئەنجلینا بەوە ناسراوە كە زۆر كاری خێرخوازی دەكات و چەندین جار پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی كاریگەرترین ژن لە جیهاندا.

جولی ساڵی ٢٠١٦ بەهۆی نەخۆشیەوە كێشی لەشی بە ڕێژەیەكی زۆر دابەزی و پاش ماوەیەك لە وەرگرتنی چارەسەر دووبارە كەوتەوە بەرچاوی میدیاكان.

جولی لەگەڵ براد پیت سێ ساڵ لەمەوبەر لەیەک جیابوونەوە، ئەویش بەهۆی زۆری ئالودەبوونی بیت بە خواردنەوە کهولیەکان و گومانی جولی لەبوونی پەیوەندیەکی سێکسی نێوان براد بیت و هونەرمەندێکی فەرەنسی.

ئێستا جوولی چ وەک ئەکەتەر و چ وەک باڵوێزی ئاشتی و مرۆیی لەگەڵ منداڵەکانی دەژی کە ٧ مناڵی هەڵگیراوەیە.




PM:09:07:21/10/2021