خانمە بێژەری دیاری کوردستان هەودا ئەحمەد نوێترین ڤیدیۆی بڵاوکرایەوە.
هەودا ئەحمەد لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا تازەترین گرتە ڤیدیۆی بڵاوکرایەوە، کە بە جلوبەرگێکی کوردی تەواو جیاوازەوە دەردەکەوێت و بۆتە جێی باسی بەشێک لە فانەکانی.
هەودا ساڵی (١٩٨٥) لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەر و ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامە و هونەر و کەلتوری پێشکەش دەکات.