ڤیدیۆیەکی نوێی بەیان عوسمان " وەنەوشە " بڵاودەکرێتەوە

هونەرمەندە بەیان عوسمان ناسراو بە " وەنەوشە "  ڤیدیۆیەکی نوێ و کورتی بڵاودەکرێتەوە.

بەیانی عوسمان خانمە ئەکتەری ناسراوی درامای " وەنەوشە" لە نوێترین دەرکەوتنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو لەماوەیەکی کەمدا سەردانیکارێکی زۆری هەبووە.

 بەیان عوسمان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە"، ئێستاش لە ئەوروپا دەژی.




PM:11:10:22/12/2021