هونەرمەند كورد هەردی سەلاح، بڕیاری وازهێنان لە كاری هونەری دەدات.
هەردی سەلاح لە پۆستێكدا لە پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك نوسیوێتی "داوا دەكەم بەهیچ شێوەیەك بەرهـەمە هونەریەكانم پەخش نەكەن و بڵاو نەكەنەوە و هـەروەها موزیكەكانیش بەكار نەهـێنن بۆ باكگراوندی هـیچ پڕۆگرام و ناوبڕ و ڕێكلامێك تەنها ئەوانە نەبێ كە بۆ خوای گەورە و خاك و نیشتیمان گووتومن".
ئەمە لە كاتێكدا كە ئەم هونەرمەندە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە پەیجە تایبەتەكەیەوە ڕایگەیاند كە پەشیمانە لەسەرجەم ئەو كارە هونەرییانەی كە كردویەتی، جگە لە بەرهەمە ئاینی و نیشتمانییەكانی.
هەردی سەلاح یەكێكە لە دیارترین هونەرمەندەكانی شای هەولێر و خاوەنی چەند ئەلبوم و كلیپێكی گۆرانییە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە لە بەرهەمی نوێی نییە.