دوای ئەو هێرشانەی ئیسرائیل كردییە سەر كەرتی غەزە، چەند ڕۆژێكە لە ماڵەپڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەواڵی برینداربونی محەمەد عەسافی ئەستێرەی وەرزی دووەمی پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ بڵاوبۆتەوە.
عەساف لە لێدوانێكیدا كە لە پەیجە تایبەتەكەی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە، ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو لە ئێستادا لە غەزە نییە، بەڵام ئەمە یەكەم جارە كە لەكاتی هێرشەكانی ئیسرائیلدا لەوێ نابێت.
ئەو هونەرمەندە باس لەوە دەكات كە یەكێك لە بۆردومانەكان ماڵێكی دراوسێی ماڵەكەی كردۆتە ئامانج، بەڵام هیچ كەسێكی نزیكی نەبونەتە قوربانی.
هەر بەهۆی ئەو هێرشانەوە عەساف بڕیاریداوە كە سەرجەم كارە هونەرییەكانی ڕابگرێت.