ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی بەناوبانگی بواری كۆمیدیا (بۆب ساجیت میتا) له ژوورێكی هۆتێلێك له ئۆرلاندۆ له ویلایه‌تی فلۆریدا له ئه‌مه‌ریكا بە مردوی دۆزرایەوە.
لەمبارەیەوە پۆلیسی هه‌رێمی ئۆرانج لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ڕێی هه‌ژماره‌كه‌یان له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاویانکردەوە، ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی ناوداری بواری كۆمیدیا (بۆب ساجیت میتا) له ژوورێكی هۆتێلێك له ئۆرلاندۆ له ویلایه‌تی فلۆریدا له ئه‌مه‌ریكا دۆزرایه‌وه.
ئاشكراشیكردووە، هیچ به‌ڵگەیەک له شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه به‌دی نه‌كراوە، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌م هونه‌رمه‌نده كوژراوه یان مادده‌ی بێ هۆشکەری به‌كارهێناوه.
ساجیت ته‌مه‌نی (٦٥) ساڵ بوو، ئەکتەرێکی بەناوبانگی بواری کۆمیدیا بووە، ناوبراو به باوكی خه‌نده و پێكه‌نینی شانۆگه‌ری پێكه‌نینی ته‌له‌فیزۆنی (فول هاوس) ناوبانگی ده‌ركرد بوو.