هونەرمەندی دیاری باشووری کوردستان (بەهجەت یەحیا) نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە.
بەهجەت یەحیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی نوێی خۆی لە بەفردا بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی باسی فانەکانی و خۆشحاڵی خۆیان بەو وێنەیە دەردەبڕن.
بەهجەت یەحیا لە دایکبووی شاری سلێمانیە، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دواین کاری هونەری بڵاوکردنەوەی کلیپی (وام ئەزانی) بوو لە ساڵی ٢٠١٥.