گۆرانیبێژی دیاری عێراقی رەحمە ریاز، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت.
رەحمە ریاز لە ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی (ئینستاگرام)، نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت ناوبراو بە درێسێکی ناوازە و تایبەتەوە لە رەنگی سەوز و کاربۆنی و ماکیاژێکی سەرنجراکێش دەرکەوتووە، کە ئەمەش بۆتە جێی سەرسامکردنی بەشێک لە بینەرەکانی.
رەحمە ریاز لە دایكبووی ساڵی (١٩٨٧)ی عێراقە، یەکێک بوو لە بەشداربووە سەرکەوتوەکانی ستار ئەکادیمی، چەند بەرهەمێكی هونەری هەیە، خاوەنی بینەر و گوێگرێکی زۆرە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوبراو بەم دواییە یەكێك لە گۆرانییەكانی بینەرێكی زۆری لە یوتیوب كۆكردەوە، هاوکات ماوەیەک پێش ئێستا لەگەڵ ئەکتەری ناسراوی عێراقی (ئەلێكساندەر علوم) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.