خانمە گۆرانیبێژی
لاو سەنا بەرزنجی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنستاگرام بڵاوکردەوە و لەناو بەفردا دەردەکەوێت .
سەنا بەرزنجی
لە پەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی
خۆی لەناو بەفردا بڵاوکردەوە، سەنا بەردەوام بینەرێکی زۆری هەیە و وێنەکانی دەبێتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی.
سەنا لەماوەیەکی
کورتدا و بەبێ دەرکەوتن توانی لەڕێگەی دەنگی و گۆرانییەکانییەوە گوێگرێکی زۆر بۆ
خۆی کۆ بکاتەوە کە بە تاسەوە چاوەڕوانی دەرکەوتنی بوون، هەروەها سەنا لەدایک
بووی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەو کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی
پێکرد و توانی گوێگرێکی زۆر بۆخۆی کۆبکاتەوە.