گۆرانیبێژی دیاری عێراقی رەحمە ریاز، نوێترین
وێنەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بڵاو کردەوە وەک هەمووکات جیاواز
دەردەکەوێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ی ٢ی ٢٠٢٢ رەحمە ریاز لە ههژماری
تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی (ئینستاگرام)، نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە،
رەحمە ریاز وەک هەمیشە شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و لە
ئنستاگرامیش خاوەنی ٥ ملیۆن فۆلۆوەرسە هەربۆیە وێنەو ڤییدیۆکانی ئەم خانمە
هونەرمەندە بینەرێکی زۆریان هەیە.
رەحمە ریاز لە دایكبووی ساڵی (١٩٨٧)ی عێراقە، یەکێک
بوو لە بەشداربووە سەرکەوتوەکانی ستار ئەکادیمی، چەند بەرهەمێكی هونەری هەیە، خاوەنی
بینەر و گوێگرێکی زۆرە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوبراو بەم دواییە یەكێك
لە گۆرانییەكانی بینەرێكی زۆری لە یوتیوب كۆكردەوە، هاوکات ماوەیەک پێش ئێستا لەگەڵ
ئەکتەری ناسراوی عێراقی (ئەلێكساندەر علوم) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.