بەیان عوسمان ناسراو بە (وەنەوشە) لە نوێترین دەرکەوتنیدا شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت.
بەیان عوسمان خانمە ئەکتەری ناسراوی کورد لە نوێترین دەرکەوتنی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە، بووە بە مایەی سەرنجی فانەکانی.
بەیان عوسمان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە"، ئێستاش لە دەرەوەی کوردستان دەژی.