بانە شیروان نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی لاو بانە شێروان لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێی  خۆیەوە بەردەوام هەوادارانی سەرسام دەکات و جیاواز دەردەکەوێت.

بانە شێروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبووک، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە هەموو کات بە شێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت، بانە بەردەوام وێنە نوێ کانی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی فەیس بووک و بەتایبەت ئینستاگرام بڵاو دەکاتەوە

بانە شیروان که‌ ئێستا تەمەنی ٢٠ ساڵە و، کە ١٨ ساڵ بوو بە تەمەن بچووکترین بەشداربووی کورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەرکەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵ نه‌یتوانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بێنێت، بەڵام بەردەوامە لە کاری هونەری لە چەند ساڵی رابردوودا هونەرو جەماوەرەکەی لە هەڵکشاندایە.




PM:02:22:02/03/2022