هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی هەیفا وەهبی، بڕی مارییەكەی لە هاوسەری دووەمی ئاشكرا دەكات.
هەیفا لە چاوپێكەوتنێكیدا لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا باس لە شوكردن و جیابونەوەی دەكات لە ئەحمەد ئەبو هەشیمەی هاوسەری دووەمی و ئاماژە بەوە دەكات كۆ زۆر كەس وا بڵاویان كردۆتەوە مارییەكەی پێنج ملیۆن دۆلاربووە، بەڵام ئەو جەخت لەوە دەكاتەوە كە مارییەكەی تەنها لیرەیەك و قورئانێكی پیرۆزبووە.
ئەو هونەرمەندە باس لەوە دەكات كە شوكردنەوەی بە ڕێكەوتن بووە جیابونەوەكەشی بە هەمان شێوە بەڕێكەوتن بووە، ئەوەش بە دوور دەزانێت كە ڕێخراوی ئیخوان موسلمین دەستیان لە جیابونەوەكەیدا هەبێت.