ئەمڕۆ پێنج شەممە خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگ دینا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی (دۆزەخ) بڵاوکردەوە.
بەرهەمە نوێکەی دینا باس لە دیاردەی ژن و ژن کوشتن دەکات، ئاوازدانەری دیاری کورد هەڵکەوت زاهیر لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب بڵاویکردووەتەوە، هۆنراوەی نەوژین سۆرانە و ئاوزی گۆرانییەکە لە لایەن هەڵکەوت زاهیرەوە دانراوە، هاوکات رێناس کورداخ کاری ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە، هەروەها ریشاخ مەحمود کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە ئەنجامداوە.
دینا، لە شاری ڕانیە لە دایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، ساڵی پاریش ئەم هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە و هاوسەرەکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و سەرقاڵی کاری فۆتۆگرافییە.
ناوبراو ڕۆژی ١٧ی ئازاری بەرهەمێکی تری بەناوی (گرەو) بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە (٢٣٢) هەزار بینەری هەبوو.