ڤیدیۆ.. دینە گۆرانی بە تورکی دەڵێت

گۆرانیبێژی لاو دینە لە نوێترین دەرکەوتنی پرۆڤە دەکات لەسەر گۆرانیەکی تورکی.

لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دینە ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە گۆرانی بە تورکی دەڵێت و هەوادارانی داوای لێدەکەن کە گۆرانییەکە تۆمار بکات.

دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.  ساڵی پاریش ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە.





AM:10:08:01/04/2022