باوکی خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، یەریڤان نورەدین ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆچی دوایی کردووە.
لە پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک، یەریڤان نورەدین هەواڵی مردنی باوکی بڵاوکردووەتەوەو لە پۆستێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە باوکی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند، یەریڤان نورەدین لە ساڵی ١٩٩١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، بەشی میوزیکی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی بە کاری هونەریی کردووە، نزیکەی پێنج ساڵیش ئەندامی گروپی میوزیکی لوڕ بووە، یەکەم بەرهەمیشی بەناوی "نەجوو" هەر بە زاراوەی کەلهوری بڵاوکردووەتەوە، جگە لەوەش ناوبراو وەک ئەکتەر لە درامای گەردەلوول ڕۆڵی بینیوە.