ئۆرهان پامووک، نووسەری تورکی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا لەگەڵ ئاسڵی ئاکیاڤاش ژیانی هاوسەریی پێکهێنا.
رێوڕەسمی مارەبڕینەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٦ ی نیسان لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو.
ئاسڵی ئاکیاڤاش بەشی سیاسەتی نێودەوڵەتیی لە زانکۆی بۆغازیچیی ئیستانبوڵ تەواوکردووە. هەروەها ساڵی ٢٠٠٢ بڕوانامەی تایبەتیی لە پرۆگرامی بازارکاریدا بەدەستهێناوە.
ئۆرهان پامووک خاوەنی ٢٥ رۆمانە. رۆمانەکانی بە ٦٠ زمان لە ١٠٣ وڵات بڵاوکراونەتەوە و ١٣ ملیۆن دانەیان لێ چاپکراوە، ساڵی ٢٠٠٧، خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە.
ژمارەیەک لە رۆمانەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی.
پەیجی تورکیا ناسیەوە وەرگیراوە