ڤیدیۆ.. كەژێ هاوتا بەرهەمێکی نوێی بۆ كۆچی دوایی باوكی بڵاوکردەوە

کچە گۆرانیبژی دیاری کورد کەژێ هاوتا نوێترین بەرهەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی باوکی بڵاوکردەوە. 

كەژێ هاوتا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب كلیپێکی بەناوی (بابە) بڵاوكردەوە، کە بۆ مردنی باوكی و نوسیویەتی" ئەمە یەکەم گۆرانی منە کە تۆم لەگەڵ نیت، بەڵام بۆتۆی دەڵێم بابە گیان". 

بەرهەمە نوێکەی کەژێ تێکست و میلۆدییەکەی تایبەتە بە کاروان عوسمان، مۆسیقا و تۆن ماسەرینگی لەلایەن ئارام سەردارەوە کراوە، لە ستۆدیۆی شێخ محمد سلۆمۆ تۆمارکراوە، میکس و ماستەرینەکەی لەلایەن ستۆدیۆی ڤینۆوە کراوە.

کەژی هاوتا تەمەنی ٢٠ ساڵەو له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره، کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد و برازای هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئه‌سعه‌دە، له‌دوای ئه‌وه‌ی توانی له‌ ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی ناوبانگ په‌یدا بكات، لە ئیستادا خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە.



PM:02:09:27/04/2022