گۆرانیبێژی دیاری کورد كیژان ئیبراهیم خەیات لەگەڵ سێ گۆرانیبێژی دیكە ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ بە ناوی (داربەڕوو) بەم زوانە بڵاودەكەنەوە.
لەمبارەیەوە كیژان ئیبراهیم خەیات لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕێ كۆمەڵایەتی فەیسبوك تیزەری ڤیدیۆ كلیپی (داربەڕوو)ی بڵاوكردەوە، كە لەگەڵ هەریەك لە هونەرمەندان، (عەلی عابدی، رابەر كوردستانی و ئەردەوان ڕۆستەم پور) وتویەتی، بڕیارە بەم زوانە بەرهەمەكەیان بڵاوبکەنەوە.
هاوکات تێكستی بەرهەمەکە لەلایەن شاعیری كۆچكردوو، شێركۆ بێكەس نوسراوە، داریوش رامەند كاری ڤیدیۆ كلیپەكەی بۆ ئەنجام داوە.
کیژان ئیبراھیم خەیات، کچی ئیبراهیم خەیاتی گۆرانی بێژە و دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی هەشت ساڵە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشەو خاوەنی دوو مناڵن.