هونەرمەندی ناسراوی كورد، هەلالا بەرچی، هونەرمەندی ناسراوی دەڤەری بادینان و گۆرانیبێژی فۆلكلۆر لە تەمەنی 92 ساڵی كۆچی دواییكرد.
هەلالا بەرچی دوینێ و دوای دوو هەفتە لە تێكچوونی دۆخی تەندروستی، كۆچی دواییكرد و لە گوندی بەرچی بەخاكسپێردرا، هونەرمەندانی ناوچەی بادینان، هەلالا بە خەزێنەی كولتوور و فۆلكلۆری كوردی ناو دەبەن و دەڵێن "زیاتر لە هەزار گۆرانیی فۆلكلۆری و بەسەرهات و چیرۆكی كولتووری كوردی هەبوون و دەیان هونەرمەندی ناسراوی كوردستان-یش گۆرانییەكانی ئەویان گوتوونەتەوە، لەوانە: هونەرمەندان شڤان پەروەرد، حەسەن شەریف و چەندین هونەرمەندی دیكە."