هونەرمەند سەنا بەرزنجی، گۆرانی فۆلكلۆری (گوڵ نیشان)ی بڵاوكردەوە.
هونەرمەند سەنا بەرزنجی لە ئینستاگرامی خۆی بەرهەمی فۆلكلۆری (گوڵ نیشان)ی بڵاوكردەوە كە لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت بە جلوبەرگی كوردییەوە لە شوێنێكی كەلەپوری دانیشتووە و گۆرانییەكە دەڵێتەوە.
سەنا بەرزنجی چەند ساڵێكە هاتۆتە بواری هونەری كوردییەوە و خاوەنی ئەلبومێك و چەند گۆرانییەكە، هەندێك گۆرانی هاوبەشیشی لەگەڵ هونەرمەند نەڤید زەردی بڵاوكردۆتەوە.
بۆ بینینی ڤیدیۆكە لینكی خوارەوە بكە