هەموو پەیوەندییەكانی لە كتێبێكدا ئاشكرا دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود لیندزی لۆهان، بڕیاریداوە لە كتێبێكدا ژیانی تایبەتی خۆی بۆ هەوادارانی ئاشكرا بكات.
ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە كە لیندزی لۆهان لە كتێبێكدا باسی سەرجەم پەیوەندییە سوزادارییەكان و، ئەو ڕوداوە جۆراو جۆرانە دەكات كە لەژیانی ڕۆژانەیەدا بەسەری هاتووە.
لۆهان كاتێك ئەم بڕیارەی داوە كە دادگا بڕیاریدا بە ناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرونی بەهۆی ئەو هەڵسوكەوتە سەیرانەی ئەنجامی دەدات، هەروەها بەهۆی ئالودەبونی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە.
ڕۆژنامەی سەن ئاماژەی بەوەش كردووە كە لۆهان لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی خانەی بڵاوكردنەوەی كتێب لە لەندەن لەبارەی كتێبەكەبەوە دواوە و پێی ڕاگەیاندن كە دەیەوێت لەڕێی كتێبەكەیەوە هەموو ژیانی تایبەتی خۆی بۆ جەماوەرەكەی ئاشكرا بكات.
لۆهان یەكێكە لەو ئەستێرانەی كە بەردەوام بەهۆی كێشەكانییەوە دادگای كراوە بۆ ماوەیەكیش زیندانیكراوە.









PM:03:40:05/08/2014