بەیان عوسمان ناسراو بە (وەنەوشە) نوێترین وێنەکانی بڵاوکرایەوە، کە شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت.
(بەیان عوسمان) کە لە درامای گەردەلول بە رۆڵی (وەنەوشە) لەناو خەڵک ناسرا، ئەم ئەکتەرە لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات دەژی و چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و بە خێزانەکەی شادبووەوە، هاوکات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نوێترین وێنەکانی بڵاوکرایەوە، کە بووە بە مایەی سەرنجی فانەکانی.
بەیان عوسمان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای گەردەلوول بوو کە به ڕۆڵی وەنەوشە ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی (شیرین) دەرکەوت و لە درامای (ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش) ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی (خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە)، هەروەها لە ئێستاشدا لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، بەڵام ناوبراو ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.