دڵنیا ڕەزازی گۆرانیبێژی دیاری کورد، تۆمارێکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە و جەژنی قوربان لە هەوادارەکانی پیرۆز دەکات.
دڵنیا ڕەزازی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی لە شاری هەولێر بڵاوکردەوە، کە جەژنە پیرۆزە لە فانەکانی دەکات.
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
دڵنیا كچی هونەرمەندان (ناسر ڕەزای و مەرزییە فەریقی)یە، ساڵی ٢٠٠٦ ئەلبوومە تەواو نەكراوەكەی دایكی بە دەنگی خۆی بڵاوكردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیشە، هاوکات ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ ھونەرمەند ناسر ڕەزازی باوکی چەند ئاھەنگ و کۆنسێرتێکی جەماوەرییان لە ئەورووپا ساز کردووە.