مایكڵ دوای مردنیش بەدەستدرێژی سێكسی تۆمەتبارە

پێنج ساڵ لە كۆچی دوایی جارێكی دیكە ناوی مایكڵ جاكسنی ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی دێتەوە ڕیزی ئەو كەسانەی تۆمەتبارن بە دەستدرێژی سێكسی بۆسەر منداڵان.
پیاوێكی ئەمریكی تەمەن 36 ساڵ كە ناوی جیمس سایفچاكە، مایكڵ جاكسن تۆمەتبار دەكات بەوەی كاتێك منداڵ بووە، جاكسن دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر.
ئەو پیاوە لە ئێستادا داوای یاسایی دژی بنەماڵەی ئەو ئەستێرەیە تۆماركردووە داوای قەرەبوو دەكات.
پارێزەرەكەی جیمس ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو كاتێك تەمەنی 10 ساڵان بووە، لەگەشتێكدا لەگەڵ جاكست چەند جارێك دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر، دواتر ئەمە بەردەوام بووە تا جیمس چۆتە تەمەنی هەرزەكاری.
لای خۆیەوە پارێزەری بنەماڵەی مایكڵ جاكسن سەرجەم ئەو تۆمەتانەی بە هەڵبەسترا ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت كە ئەو كەسە تەنها مەبەستی دەستكەوتنی سامانە.




PM:02:59:07/08/2014