بەپێی ڕیزبەندییەكی نوێ گۆڤاری فۆربسی ئەمریكی، ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود ساندرا بۆلۆك گرانترین ئەستێرەیە.
گۆڤاری فۆربس بڵاویكردۆتەوە كە بۆلۆك بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی Gravity بڕی 51 ملیۆن دۆلاری وەرگتووە، ئەمەش كردوێتییە خاوەنی گرانترین ئەستێرەی هۆلیود، ئەو فیلمە نەیكردۆتە خاوەنی خەڵاتی ئۆسكار.
بەپێی گۆڤارەكە ئەستێرەی بەناوبانگ جێنیفەر لۆرانس بە 34 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمدایە و، بەدوایدا جێنیفەر ئەنستۆن و جۆینیس پالترۆ و ئەنجلینا جولی لە پلەكانی سێهەم و چوارەم و پێنجەمدان.
