شەکێرا گۆرانیبێژی جیهانی ناسراو، چەند وێنەیەکی جیاوازی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.
شەکێرا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام)، ژمارەیەک وێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوە، کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
شاکیرا ناوی تهواوی شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له ساڵی ١٩٧٧ له کۆلۆمبیا له دایکبووه، خاوهنی ههشت خوشک و برایه و شاکیرا بچوکترینیانه، باوکی شەکیرا بەڕەگەز لوبنانیە.
شاکیرا سهماکار و گۆرانیبێژ، خاوەنی حەوت خەڵاتی گرامی لاتینی و ١٢ خهڵاتی بیلبۆردی لاتینیە، له تهمهنی ١٣ ساڵیدا یهکهم ئهلبومی خۆی تۆمار کردووە.
شاکیرا پێشتر لەگەڵ پێكی یاریزانی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و خاوەنی دوو منداڵە، بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا و دوای ١٢ ساڵ لە پەیوەندی نێوانیان، جیابوونەوەیان راگەیاند.