زفیكا بێك گۆرانیبێژی ناسراوی ئیسرائیل، بە مردویی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی جیهان، گۆرانیبێژی ناسراوی ئیسرائیل، زفیكا بێك، كە بە (پاشای پۆپ) ناوبانگی پەیداكردووە، لە تەمەنی (٧٢) ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کرد، پرسەکەشی لە ڕامەت حەشارۆن بە ئامادەبوونی هاوڕێیان و خێزانی بەڕێوەچوو.
زفیکا بێک لە ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٤٩ لە هێنریک پیک لە شاری ورۆکلاوی پایتەختی پۆڵەندا لە دایکبووە، لە تەمەنی منداڵیەوە لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویکردۆتە وڵاتی ئیسرائیل، بێک لە خێزانێکی هونەری لەدایکبووە و باپیرێکی سەرۆکی قوتابخانەی مۆسیقا بووە و مامیشی مامۆستای مۆسیقا بووە، لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە دەستی بە خوێندنی مۆسیقای کلاسیک کردووە، لە ئیسرائیل درێژەی بە خوێندنی مۆسیقا داوە و لە سەنتەری مۆسیقای ڕامات گان خوێندویەتی و لە تەمەنی هەرزەکاریدا لە تیپە ڕۆکی ناوخۆییەکاندا نمایشی کردووە.
ناوبراو گۆرانیبێژێکی پۆپی ئیسرائیلی، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و کەسایەتی تەلەفزیۆنی بووە.
لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو نۆ ئەلبومی بڵاوکردەوە، میریت شێم-ئۆر، کە زۆرێک لە گۆرانییە بە ناوبانگەکانی پیکی نووسی، لەوانە (ماری لو) کە دەربارەی ئەو بوو، هەروەها گۆرانییەکانی ئەلبومەکانی (This Is My Way، ئێستا چییە، و کالیدۆسکۆپ).