ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ، خەڵاتی شەرەفمەندانەی مایكڵ جاكسن وەردەگرێت.
لەچوارچێوەی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (Video music award) كە لەلایەن كەناڵی (MTV) ڕێكدەخرێت، ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ، خەڵاتی مایكڵ جاكسن وەردەگرێت.
سەرپەرشتیارانی ئاهەنگەكە بڕیاریانداوە لەبەرامبەر ئەو ناوبانگ و جەماوەرە زۆرەی هەیەتی خەڵاتێكی ڕێزلێنان ببەخشنە بیۆنسێ.
بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە بیۆنسێ دەچێتە پاڵ زۆرێك لە ئەستێرە ناودارەكانی جیهانی كە خەڵاتی پاشایی پۆپیان وەرگرتووە، لەوانە مادۆنا و جاستن تێمبرلایك و بریتنی سپێرز.