گۆرانیبێژی بەناوبانگی فارس موعین ئەسفەهانی لە ساڵیادی هاوسەرگیرییەکەی، وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.
موعین ئەسفەهانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه یادی (٢٩) ساڵه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یانی كردەوە، هەروەها موعین له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی نوسیویه‌تی" (٢٩) ساڵ پێكه‌وه بوون، ئومێد ده‌كه‌م بۆ هه‌میشه به‌یه‌كه‌وه بین".
نەسڕوڵا موعین نەجەف ئابادی ناسراو بە موعین ئەسفەهانی لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری نەجەف ئابادی سەر بە ئەسفەهان لەدایکبووە، لە ئێستاشدا دانیشتووی وڵاتی ئەمریکایە، دوو جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە خاوەنی دوو منداڵی کچە بە ناوەکانی پەریچێهر و ستارە، موعین خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ناسراوە بە دوو ستایلی پۆپ و سونەتی گۆرانی دەڵێت و هەوادارێکی زۆری هەیە.