ئەم ئەستێرەی بەناوبانگەی هۆلیود كۆچی دوای كرد

ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی رۆبن ولیامز كۆچی دوایی كرد.
دەزگا ڕاگەیاندنەكانی ئەمریكا هەواڵی كۆچی دوایی ئەكتەری بەناویانگی جیهانی ڕۆبن ولیامز بڵاودەكەنەوە و هۆكارەكەشی بۆ خۆكوشتن دەگێڕنەوە.
ڕاگەیاندنەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ولیامزی تەمەن 63 ساڵ  خۆی لە كالیفۆڕنیا بە بێ هۆشی دۆزراوەتەوەو گومانی ئەوە لێدەكرێت كە خۆی خنكاندبێت.
ئەم ئەكتەرە لە ساڵی 2006 بەهۆی ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر و وەرگرتنی چارەسەر لە كاری نواندن دۆركەوتبۆوە، بەڵاممەوایەكیشە دووچاری خەمۆكی بووە و ڕەنگە هەر ئەمەش وایكردووە كە پەنا بۆ خۆكوشتن بەرێت.
ڕۆبن ولیامز بە یەكێك لە ئەستێرە دیارەكانی فیلمە سینەماییەكان دادەنرێت و لە ساڵی 1998دا بووە خاوەنی خەڵاتی ئۆسكار بۆ ڕۆڵی لاوەكی لە فیلمی (good will hunting).  




PM:03:05:12/08/2014