پۆلیسی ئەمریكا شێوازی خۆكوشتنی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی رۆبن ولیامز ئاشكرا دەكات.
چەند سەرچاوەیەكی پۆلیس بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنیان ڕاگەیاندووە كە ڕۆبن ولیامز لەسەرتادا لەڕێی بڕینی شادەماری دەستییەوە هەوڵی خۆكوشتنی داوە، پاش ئەوەش لەڕێی پشتێكەوە خۆی خنكاندووە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیش ئاشكرای كردووە كە ولیامز دوای ئەوەی لە هەوڵی خۆكوشتنی یەكەمی سەركەوتوو نەبووە، چەند پشتێنێكی بەستووە بە یەكەوە بۆ ئەوەی درێژی پێویستی دەست بكەوێت ودوای ئەوە خۆی خنكاندووە.
خێزانی سێهەمی ئەم ئەكتەرە بەناوبانگەی هۆلیود ئاماژە بەوە دەكات ئەو لە كاتژمێر 10:30 خولەكی بەیانی ماڵەی بەجێهێشتووە، بەڵام سەیری ژورەكەی ولیامزی نەكردووە چونكە وایزانیوە خەوتووە، بەڵام پۆلیس ئەوەیان ڕاگەیاندووە كە ئەو لە شەودا خۆی كوشتووە.
ڕۆژی دووشەمە ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود ڕۆبن ولیامز لە مردووی لەماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە و دواتر ی كوشتووە.