لێكۆڵینەوەكان لە خۆكوشتنی ئەكتەری بەناوبانگی جیهانی رۆبن ولیامز چەندین نهێنی نوێ ئاشكرا دەكەن.
سوزان شنایدەر هاوسەری ڕۆبن ولیامز ئاماژە بەوە دەكات كە ماوەیەكە ئەو ئەكتەرە بەدەست چەند كێشەیەكی تەندروستییەوە ناڵاندوێتی كە بێزارییەكی زۆری بۆ دروست كردووە.
شنایدەر بەو ڵێكۆڵەریەوەكانی ڕاگەیاندووە كە ولیامز نیشانەكانی توشبوون بە نەخۆشی پاركنسۆنی تێدا دەركەوتووە، ئەمە جگە لەوەی ماوەیەك بووە توشی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی بووە.
لێكۆڵەرەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە توشبونی ڕۆبن ولیامز بەو نەخۆشیانە هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ خۆكوشتن.